sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

ڕۆڵز ڕۆیس سپێکتر 2024 کارەبایی بە فەرمی نیشاندرا

clock10/19/2022


لە کۆتاییدا کۆمپانیای ڕۆڵز ڕۆیس یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی بە ناوی Spectre ڕاگەیاند کە یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەباییە کە کۆمپانیاکە بەرهەمی دەهێنێت

ئۆتۆمبێلەکە دیزاینێکی تەقلیدی هەیە، بەڵام وردەکارییەکانی، نایابی ئۆتۆمبێلەکە دەگەیەنێتە ئاستێکی داهاتوو  لە بەشی پێشيوەی شریتی ڕووناکی LED ی باریک هەیە، هەروەها گڵۆپەکانی پێشەوە بە شێوەیەکی جیاواز لەناو بەمپەرەکەدا یەکخراون بۆ ئەوەی مۆدێرن و نایاب دەربکەون. بزوێنەرەکەشی توانای 577 ئەسپ و 900 نیوتن-مەتر هێزی زەبری هەیە وە ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت لە 0 بۆ 100 کم لە 4.5 چرکەدا ببڕێت. ئۆتۆمبێلەکە تایبەتمەندی "فەرشی سیحراوی" هەیە، کە پێشکەوتووترین سیستەمی دەبڵی ئۆتۆمبێلە لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی ڕۆڵز ڕۆیسدا.

لە ناوەوە شتەکان زیاتر ئاشنای یەکتنر دەردەکەون بە شاشەیەکی سەرنجڕاکێشی سەرنشینەکان، هەروەها بۆ یەکەم جارە ئەستێرەکانی ڕۆڵز ڕۆیس دەگاتە سەر ڕووی ناوەوەی دەرگاکان.

ڕۆڵز ڕۆیس سپێکتەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کوپێی نایابە لە کۆمپانیاکە کە گرانترە لە کولینان، و کەمێک هەرزانترە لە فانتۆم. وە هەروەها نرخ و وردەکانی سپێکتر تا کۆتایی ساڵی 2023 دیاری دەکرێت، بە دڵنیاییەوە ڕۆڵز ڕۆیس سوپرایزی زیاتری سپێکتر ئاشکرا دەکات، هەروەها پلانی زیاتر بۆ ئۆتۆمبێلەکانی داهاتوو.

نوێترین هەواڵەکان

كيا العراق تطلق لأول مرة شاحنة تاسمان 2026 وسيارة K4 2025 الجديدة كليًا في بغداد
كيا العراق تطلق لأول مرة شاحنة تاسمان 2026 وسيارة K4 2025 الجديدة كليًا في بغداد
clock9/24/2025
الاحتفال بمرور 50 عاماً على أسطورة BMW الفئة الثالثة
الاحتفال بمرور 50 عاماً على أسطورة BMW الفئة الثالثة
clock9/22/2025
مقابلة حصرية مع iQ Cars ويا نائب رئيس التسويق والمنتجات في كيا MEA
مقابلة حصرية مع iQ Cars ويا نائب رئيس التسويق والمنتجات في كيا MEA
clock9/21/2025