لە هەنگاوێکی گەورەدا بەرەو مۆدێرنکردنی کەرتی گواستنەوە و باشترکردنی ئەزموونی شۆفێرانی تاکسی لە عێراق، نەهج العراق، هاوبەشی فەرمی کۆمپانیای GWM و هەڤاڵ، هەڵمەتێکی تایبەتی گۆڕینی تاکسی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.
ئەم دەستپێشخەرییە دەرفەت دەدات بە خاوەن تاکسییەکان کە ئۆتۆمبێلە کۆنەکانیان بە تاکسی هاڤاڵ جۆلیۆن نوێ بکەنەوە، کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین و متمانەپێکراوترین مۆدێلەکانی بە دیزاینێکی مۆدێرن و کارایی سووتەمەنی نایاب و مانەوەی درێژخایەن پێشکەش دەکات.
🚗 گرینگترین ئۆفەرەکانی کامپەینەکە:
چاککردنەوەی بێبەرامبەر بۆ یەک ساڵ یان 20,000 کیلۆمەت
بۆیەی تەواو بەخۆڕایی
کۆبۆنی سووتەمەنی بە بەهای 500 هەزار دینار
گەرەنتی درێژکراوە تا 7 ساڵ یان 200 هەزار کیلۆمەتر
زیاتر لە تەنها ئۆفەرێک:
ئەم هەڵمەتە بانگەوازێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی کارکردنی ڕۆژانەی شۆفێرانی تەکسی و بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەرنشینەکان. تاکسی جۆلیۆن ئەزموونێکی لێخوڕینی جێی متمانە و ئاسوودە و کارامە پێشکەش دەکات کە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەکارهێنانی پیشەیی دروستکراوە.
عەلی ئەلسەفار، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی نیشتمانی لە کۆمپانیای نەهج العراق – هەڤاڵ، بیروڕاکانی خۆی دەخاتە ڕوو:
"لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، نەهج العراق پابەندبوونی خۆی بەهێزتر دەکات بۆ پشتگیریکردنی شۆفێرانی تاکسی بە پێشکەشکردنی تاکسییەکی تایبەتمەندی بەرزی هەڤاڵ جۆلیۆن کە ئامادەیە لە ڕۆژی یەکەمەوە لێی بخوڕی ، بە نرخێکی زۆر گونجاو تا 20 هەزار کیلۆمەتر، و گەرەنتی 7 ساڵەی کۆمپانیا، ئەمە دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ شۆفێران بۆ ئەوەی بە تازەیی دەست بە کارەکانیان بکەن و بە متمانەوە گەشە بە کارەکانیان بدەن.”
ئەم دەستپێشخەرییە تەنها گۆڕینی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان نییە- پەیوەندی بە بەهێزکردنی شۆفێرانەوە هەیە بە ئامرازی باشتر، باشترکردنی ئەزموونی سەرنشینەکان، و هەنگاوێکی ڕاستەقینە بەرەو دروستکردنی سیستەمێکی گواستنەوەی زیرەکتر و کاراتر لە عێراق. نەهج العراق و iQ Cars پابەندن بە جێبەجێکردنی ئەو گۆڕانکارییە، هەنگاو بە هەنگاو.