sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

درووسبونی براندی ئۆتۆمبێل بە ناوی ئۆمۆدا

درووسبونی براندی ئۆتۆمبێل بە ناوی ئۆمۆدا

clock6/15/2023

کاتێک بۆ یەکەمجار گوێت لە ئۆمۆدا دەبێت، پەرۆش دەبیت بۆ ئەوەی بزانی کە چییە؟ وشەیەک کە پێشتر نەتبیستووە و نەتبینیوە، پسیارت بۆدروست دەبێت، ئایا داهێنانی زانایێکە، یان ئیلهامێکی لەناکاو بۆ نووسەرێک. نەخێر،هیچیەک لە مانە نیە بەڵکوو براندێکی نوێی ئۆتۆمبێلە کە لە داهاتوو هاتووە!

پیتی O یەکەم پیتە لە وشەی "Oxygen" کە بە واتای ئۆکسجین دێت. زانراوە کە ئۆکسجین مادەیەکی پێویستە بۆ مانەوەی مرۆڤ، هەروەک چۆن ئاو بۆ ماسی پێویستە. وە مۆدا کورتکراوەی وشەی مۆدێرنە، کە تایبەتمەندییەکانی مۆدێرنی هەیە و گەنجانەیە و تەکنەلۆژیای نوێ تێکەڵی بووە، بۆیە ئۆتۆمبێلی ئۆمۆدا لە پێناو تەکنەلۆژیا و مۆدە و گەنجدا درووستبووە، بەو پێیەی پێویستییەکە بۆ گەنجانی هاوچەرخ، و دروشمەکەیان "گەیشتن بە داهاتوو"ە. 

گەنجان بوونەتە هێزی سەرەکی بەکاربردن و سەرکردایەتی ڕەوتی سەردەم دەکەن، ئازادییان خۆشدەوێت و بەدوای خۆیاندا دەگەڕێن، بوێری گەڕان و شکاندنی نەریتیان هەیە. ئۆتۆمبێلی براندی ئۆمۆدا تایبەتە بە گەنجان لە سەرانسەری جیهاندا، بە دیزاینێکی دەرەوەی شیک و تەکنەلۆژی، کە لەگەڵ سەلیقەی گەنجان لە هەموو جیهاندا دەگونجێت، نەک هەر ئەوە، بەڵکو ئۆمۆدا شێوازێکی ژیانە و هەڵوێستێکە بەرامبەر بە ژیان. سەکۆیەکی هەمەچەشنی بۆ گەنجان دروستکردووە، کە دەتوانن ئەگەری بێکۆتایی تێدا بدۆزنەوە.

هەروەها ئۆمۆدا پابەندە بە "دروستکردنی هاوبەشی بەکارهێنەران"، و زۆرێک لە بوارەکانی هاوبەشی دروستکردنی ژینگەی بەکارهێنەری وەک O-Tech، O-Universe، O-Fashion و O-Lab دەستپێکردووە. لە ئیکۆسیستەمی ئۆمۆدا گەنجان تەنها بەکاربەر نین، بەڵکو هاوبەشێکی داهێنەریشن. بۆچوون و بەها و شێوازی ژیانیان بووەتە ڕێنمایی گرنگ بۆ پەرەپێدانی براندی ئۆمۆدا. 

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئۆمۆدا ناوبانگێکی باشی لە کوێت و قەتەر بەدەستهێناوە و لە ئەمریکای باشووریش ئۆمۆدا لە مەکسیک و شیلی ناسراو و بەناوبانگ بووە. لە ئەوروپاش ئۆمۆدا لە لێواری ئەوەدایە ببێتە ڕەوتێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا. ئایا گەنجانی عێراق ئامادەن بۆ هاتنی ئۆمۆدا؟

نوێترین هەواڵەکان

Middle East Company تعزز حضورها في سوق الإطارات العراقي
Middle East Company تعزز حضورها في سوق الإطارات العراقي
clock2/15/2026
كيف تستخدم نيسان إرثها لقيادة مرحلتها العالمية القادمة
كيف تستخدم نيسان إرثها لقيادة مرحلتها العالمية القادمة
clock2/8/2026
U-Select ودورها في إعادة تشكيل سوق السيارات المستعملة في العراق | مقابلة
U-Select ودورها في إعادة تشكيل سوق السيارات المستعملة في العراق | مقابلة
clock2/7/2026