sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

تۆیۆتا پریوسی تەواو نوێ بڵاوکرایەوە

clock11/16/2022

نەوەی پێنجەمی تۆیۆتا پریوس لە ئەوروپا بڵاو بویەوە چەند کاتژمێرێک بەرلەوەی مۆدێلە نوێیەکە لە ئەمریکا بۆ یەکەمجار بەفەرمی نمایش بکرێت. تا ئێستا نازانین ئۆتۆمبێلەکە چ تایبەتمەندییەکی دەبێت، بەڵام ئەم پەردەلادانەش لانیکەم هەندێک لەو شتانە پیشان دەدات کە لە داهاتوودا بەردەست دەبن.

 

لە ئەوروپا پریوسی نوێ تەنها وەکو Plug In هایبرید بەردەست دەبێت. بزوێنەرێکی 2.0 لیتری چوار سلندر لەخۆدەگرێت کە کۆی گشتی توانای 220 هێزی ئەسپی هەیە. ئەمەش 99 ئەسپ (74 کیلۆوات) زیاترە بە بەراورد بە ئێستای ئۆتۆمبێلەکە کە بە یارمەتی کارەبایی 1.8 لیتری چوار پۆتە و 121 هێزی ئەسپ بەرهەم دێنێت.

 

کۆمپانیای تۆیۆتا دووپاتیکردەوە کە پریوس Plug In لە ئەوروپا پاترییەکەی زۆر گەورەتر دەبێت لە پێشوو. یەکە نوێیەکە لە ژێر کورسییەکانی دواوە دانراوە و مەودای 50% زیاترە لە ئۆتۆمبێلی پێش خۆی. نرخی ئەم مۆدێلە تا ئێستا نەزانراوە.

 

پریوس  Plug-Inلەگەڵ پانێڵێکی هێزی خۆر کە لە بان (سەقفی ئۆتۆمبێل) بە شێوەی ئیختیاری بەردەست دەبێت. لە ڕاگەیاندنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ بازاڕەکانی ئەوروپادا باس لەوە نەکراوە کە ئایا ئەم سیستەمە مەودای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە زیاتر دەکات یان نا.

 

دیزاینی پریوس نوێکراوەتەوە و ئێستا لە جاران سەرنج ڕاکێشتر دەردەکەوێت. لوتکەی بانەکە (سەقفەکە) بۆ دواوە ڕاکێشراوە بۆ ئەوەی دیمەنێکی سەرنجڕاکێشتر هاوشێوەی کوپێی پێبدات. پێدەچێت گۆڕانکارییەکانی دیزاینەکە زیاتر لەسەر هەیکەلی ئۆتۆمبێلەکە بێت، قەبارەی گشتی یەک دوو ئینج کورتترە. پانی زیاد کراوە کە ڕەنگە سوودی هەبێت بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە نزمەکان.

نوێترین هەواڵەکان

افتتحت مجموعة هارلم أكبر مركز صيانة وقطع غيار لعلامتي جيتور وسوئيست في أربيل
افتتحت مجموعة هارلم أكبر مركز صيانة وقطع غيار لعلامتي جيتور وسوئيست في أربيل
clock12/2/2025
منح Harlem Group جائزة “2025 JETOUR Brand Benchmark Store”
منح Harlem Group جائزة “2025 JETOUR Brand Benchmark Store”
clock11/16/2025
داخل عالم BYD: نظرة على مستقبل التنقّل – زيارة NAT و iQ Cars إلى المقر الرئيسي لـ BYD في الصين
داخل عالم BYD: نظرة على مستقبل التنقّل – زيارة NAT و iQ Cars إلى المقر الرئيسي لـ BYD في الصين
clock11/9/2025