نوێترین ئۆتۆمبێلی BMW Alpina
لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی 2022 بە فەرمی لەسەر ئینتەرنێت بڵاو بویەوە، کە تەنها لە ژاپۆن بە وەشانی
تایبەتی بەرهەمهێنانی سنووردار دەفرۆشرێت، ئەم ئۆتۆمبێلە تایبەتە نوێیە لە بازاڕی
ژاپۆن بەردەستە بە دوو بژاردەی ڕەنگی دەرەوەی؛ پرتەقاڵی ئاگر، و ڕەشی بەستوو کانزای.
تایبەتمەندییە میکانیکییەکانی BMW Alpina B4 Gran Coupe:
لەسەر بزوێنەرێکی
3 لیتری و 6 سلندر لەسەر شێوازی ڵاین دروستکراوە و هێزی 495 ئەسپ و 729 نیوتن مەتر
تورکی بەرهەم دەهێنێت، ئەم ژمارانە لە ڕێگەی گێڕێکی ئۆتۆماتیکی 8 خێراییەوە ئاراستەی
ویلەکان دەکرێت.
ئۆتۆمبێلە باڤارییەکە کە لۆگۆی ئەلپینای لەسەرە،
خێراییەکەی لە 0 کیلۆمەترەوە بۆ 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تەنها لە ماوەی 3.7
چرکەدا، خێراییەکەی 301 کم/کاتژمێرە (187 میل لە کاتژمێرێکدا).