iqcars-logo
sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

example

4 هۆکار کە وادەکات مێرسیدس GLS باشتر بێت لە BMW X7

بڵاوکراوەتەوە لە: 12/5/2022
هاوبەشیکردنی لە:

کاتێک باس لە ئۆتۆمبێلی جۆری SUV ی نایابی بەرز دەکرێت شەڕێکی نەبڕاوە هەیە لە نێوان مێرسیدس GLS و BMW X7

هەوڵ دەدەین تیشک بخاتە سەر هەندێک خاڵ کە وادەکات مێرسیدس باشتر بێت  لە بی ئێم دەبلیو

لێخوڕین

لەوانەیە دوو ئۆتۆمبێلی گەورە و قورس بن، بەڵام هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بزوێنەری شەش سلندەری بەهێزی 3.0 لیتریان هەیە، بۆیە هیچ کامیان خاو نین. بەڵام مێرسیدس هەست دەکەیت کەمێک ئارامترە لە بی ئێم دەبلیو.

دوای سوکان

کە دەگەیتە  سەر کورسی شۆفێری هەریەک لە ئۆتۆمبێلەکان و ناوەوەیەکەت لێ دیار دەبێت لە یەکەم نیگادا هەست بە نایابی ناو ئۆتۆمبێلەکە دەکەیت. بەڵام مێرسیدس GLS براوەی ئەم بەشەیە چونکە ناوەوەی هەست بە تایبەتمەندی زیاتر دەکەیت بەهۆی ئەو هاوسەنگی و جوانییەی کە پێشکەشی دەکات

سیستەمی زانیاری و کات بەسەربردن

ئۆتۆمبێلی GLS خاوەنی شاشەیەکی لەمسی 12.3یە، سیستەمی کارپێکردنی تاڕادەیەک سادەترە بۆ بەکارهێنان. گرافیکی زانیاری و یارییەکانی GLS کەمێک لە ڕووی بینینەوە سەرنجڕاکێشترە.

کورسی دانیشتن

هەرچەندە جیاوازییەکی زۆر کەم لە نێوان ئەو فەزایەدا هەیە کە پێشکەشی دەکەن. بە گشتی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کورسی کوالیتی پێشکەش بە سەرنشینەکانیان دەکەن، بەڵام ئەگەر تۆ خاوەن مناڵیت مژدەیەکی خۆش هەیە. هەرچەندە هەردوو ڕکابەرەکان کورسی منداڵانی ئایسۆفیکس هاوپێچ دەکەن لەگەل هەردوو کورسی ناوەوەی ڕیزی دووەم و هەردوو کورسی ڕیزی سێیەم. بەڵام GLS یەکێکی لە کورسی سەرنشینانی پێشەوەش سیستەمی ئایسۆفیکسی هەیە.